|
هـــــــــــهڵـــــــــــــــهبجه هـــــــــــهڵهبجهتاجی ســـــــــــهری كـــــــــــــوردســـــــــــــــــتانه
| |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
له‌و یاده‌دا سه‌ری ڕێز‌و نهواوزش بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌ورۆژه داده‌نه‌وینین
[ 2010/4/25 ] [ 11:28 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
ئةم ثةيمانطاية لة سالَى (2000) برِيارى كردنةوةى دراو، بةلآم لة سالَى 2001 دةست بة خويَندكرا تيايدا وة ئيَستا لةم بةشانةى لاى خوارةوة ثيَكهاتووة. مةلَبةنديَكى زانستى رؤشنبيريية سةر بة سةرؤكايةتى دةستةى خويَندنى تةكنيكى كوردستانة، بةفةرمانى سةرؤكايةتى ئةنجومةنى وةزيران سالَى 1997 سةرةتا بةناوى ثةيمانطاى تةكنيكى كشتوكالَى سيروانةوة كراوةتةوة بةهؤى نا ئارامى نةتوانراوة دريَذة بة ثرؤسةى خويَندن بدريَت ثاش ئازادكردنى ناوضةكةو لة دةستى تيرؤريستان و طةرِانةوةى دةسةلآتى ياسا بؤ ناوضةكةو سةقامطيربوونى ئارامى و ئاسايش لة سالَى 2003 دا لة ثةيمانطاى كشتوكالَى سيروانةوة طؤرِا بؤ ثةيمانطاى تةكنيكى هةلَةبجة لة سالَى 2003 – 2004 ثرؤسةى خويَندن دةستى ثيَكرد سةرةتا بة هةردوو بةشى زانستى ثزيشكى (ثةرستارى) وة كشتوكالَى (بةرهةمى رووةك) كة (72) خويَندكارى لة خؤطرتبوو، شايانى باسة بةشى (شيكارى نةخؤشيةكان) يش لة سالَى 2006-2007 كراوةتةوةو خويَندن تيايدا بةردةوامة، ادامه مطلب [ 2010/4/24 ] [ 9:40 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
[ 2010/4/14 ] [ 9:34 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
کاریگه‌ریی ئه‌و چه‌کانه‌ی که تائێستاش به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌وه ماوه
کۆیار ره‌وف له‌ڕۆژی (16/3/1988) رژێمی سه‌دام حوسه‌ین به‌چه‌کی کیمیایی هێرشی کرده سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌و هێرشه‌دا چه‌ندین چه‌کی کۆکوژی به‌کارهێنا، وه‌کو (خه‌رده‌ل که چه‌کێکی سوتێنهرهو پێستی گۆشتی مرۆڤ ده‌سوتێنێت)، هه‌روه‌ها چه‌کی خنکێنه‌رو چه‌کی ئهعسابیشی به‌کارهێنا، هه‌ندێک له‌و چه‌کانه بونه هۆی ئه‌وه‌ی که راسته‌وخۆ خه‌ڵک ژیان له‌ده‌ست بدات‌و به بێئه‌وه‌ی که هیچ پاشماوه‌یه‌کی برینداربوون به‌سه‌ر جه‌سته‌یانه‌وه دیار بێت، ته‌نها که‌فێکی سپی لهدهمو لوتیانه‌وه دههاتو پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک ژیانیان له‌ده‌ست ده‌دا، هه‌ندێکی دیکه له‌و چه‌کانه که به‌کارهاتبوو، کاری کردبویه سه‌ر جیناتی خه‌ڵکی ئه‌و شاره [ 2010/3/26 ] [ 8:6 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 9:41 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
[ 2010/3/21 ] [ 9:38 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
17-03-2010ئه‌مساڵ هه‌ڵه‌بجه ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕی كاوه شێخ عه‌بدوڵڵا ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 9:32 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
17-03-2010"رقم لهیادكردنهوهى هه‌ڵه‌بجه‌یه" كاوه شێخ عه‌بدوڵڵا ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 9:25 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
پاریزه‌ر به‌كر حمه سدیق : فرۆكه‌وانێكى ترمان په‌یداكردوه كه له هه‌ریم بووه و ئاماده‌ى نیشاندا وه‌كو شاهدێكى شاراوه ڕێپۆرتاژ
ئیبراهیم موراد: پاش 22 لهكیمیا بارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رِژێمى بهعسهوهوخۆگێل كردن له‌وه‌ى كه‌نازانن كێ بووه كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردوه، تاله‌ئه‌نجامدا به‌هه‌وڵى تیمى پارێزه‌رانى داكۆكى كارى دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌دادگاى باڵاى تاوانه‌كان یه‌كلاى كرایهوهبهههوڵ وماندوبونێكى زۆرى ئهودهستهیهودۆزینهوهى چهندشایهت حاڵێكى حاشاههڵنهگرلهوبارهیهوه یه‌كێك لهوپارێزهرانه كه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى كاربووه له‌دۆسیه‌ى ههڵهبجهئهویش پارێزه‌ر به‌كر حه‌مه سدیق و كانديدى زماره يه‌ك له ليستى يهككرتوى ئيسلامى له پاريزكاى سليمانى له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه دوا . ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 9:14 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
[ 2010/3/21 ] [ 9:10 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 8:52 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 8:51 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
[ 2010/3/21 ] [ 8:47 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
[ 2010/3/21 ] [ 8:45 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
هه‌ڵه‌بجه، زه‌مه‌نێكی نوێ
خه‌بات نه‌وزاد ساڵی رابردوو، ساڵێكی پڕ له روداو بوو بۆ هه‌ڵه‌بجه، كه ده‌هێنێت هه‌موومان له‌به‌رامبه‌ری بوهستینو ئێستێكیان له‌سه‌ر بكه‌ین، "21ی كانونی یه‌كه‌می 2008 دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق یه‌كه‌مین دانیشتنی بۆ كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێكردو دوای (37) دانیشتن، بڕیاری كۆتایی خۆی بۆ ئه‌و كه‌یسه له (17/1)دا ده‌ركرد، گه‌وره تاوانباری كه‌یسه‌كه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له دار دراو دواتر له (1/3) له‌لایه‌ن دادگای ته‌میزه‌وه هه‌ڵه‌بجه به‌جینۆساید ناسێنران، یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی كه‌یسه‌كه‌ش له‌سیناریۆیه‌كی نادیاردا له گرتوخانه‌یه‌كی كورد له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه ئازاد كرا ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 8:41 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌رامبه‌ر به سازدانی رێوه‌ڕسمی یادی كیمیاباران ناڕازین
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سازدانی رێوهڕٍهسمی یادی 22 ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكومه‌ت، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك‌و هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ڵه‌بجه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن به‌وه‌ی هێشتا حكومه‌ت له رێوه‌ڕه‌سمی ساڵانی رابردوو قه‌رزای خه‌ڵكه. سامان حه‌مه كه‌ریم، هه‌ڵه‌بجه: چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه پێیان وایه حكومه‌ت له رێوهرهسمه پێشووه‌كانی یادی هه‌ڵه‌بجه قه‌رزاریانه‌و ئه‌مساڵیش ده‌یه وێت به هه‌مان شێوه ئه‌ركه‌كانی به خه‌ڵك تێپهڕێنت. ادامه مطلب [ 2010/3/21 ] [ 8:33 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
هه‌ڵه‌بجه له بێده‌نگیدا ڕه‌خنه
جه‌لال چوارتایی: 22 ساڵ ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی که به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هات ، پاش 22 ساڵ هێشتا زامداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی به ئازار و بێچارهسهرییهوه سه‌ر ده‌نێنه‌وه ، پاش 22 ساڵ هێشتا به‌سه‌ر که‌لاوه‌ی خانووه ڕووخاوه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین ، پاش 22 ساڵ ته‌نها گوێبیستی گوته سواوه‌کانی سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌بین که بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌کانی خۆیان هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ ده‌لاوێننه‌وه . ئه‌وه‌ی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد بریتی‌بوو له عێراقی داگیرکه‌ری دڕنده به فه‌رمانڕه‌وایی به‌عسیه گۆڕکراوهکان . ئه‌وه‌ی شاره‌که‌شی داگیرکرد له‌و کاته‌دا بریتی‌بوو له کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ر و فتواده‌ری جیهاد له‌سه‌ر کوردان . ئه‌وه‌ی په‌لکێشی کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ریشی کرد بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه بریتی‌بوو له سه‌رکرده‌کانی به ڕوکه‌ش کوردایه‌تی و به ناوه‌ڕۆک تاوان و خیانه‌ت . ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که هه‌میشه له کێبڕکێدا بوون بۆ باوه‌شی داگیرکه‌ران و گۆڕینی داگیرکه‌رێک به داگیرکه‌رێکی دیکه . ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که له لوتکه‌ی به‌هێزییه‌وه به‌ره‌و ئاشبه‌تاڵ ، له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه بۆ تێکشکان ، له کۆڕه‌وه‌وه بۆ ماچ و موچی کیمیاوهشێنان ، له لاوازی داگیرکه‌رانه‌وه بۆ چاوساخی و په‌لکێشی داگیرکه‌ران ، له نه‌مانی داگیرکه‌ره‌وه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی داگیرکه‌ران ، به‌ناوی کوردبوونه‌وه تاجه گوڵینهبردن بۆسه‌ر گۆڕی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، له لاوازبوونیشهوه بۆ دروشمی باقوبریقهداری کورد فریوده‌ری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تان. ئه‌وه‌ی ڕێگربوو له به‌رده‌م ده‌ربازبوونی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان بریتی‌بوو له بڕیارده‌ره یه‌که‌مییه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان . ئه‌وه‌ی تاڵانی شاره‌که‌شی پێ سپێردرا بریتی‌بوو له‌و فایلدارانه‌ی که به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان لێ‌کرا . ئه‌وه‌ی پاره‌ی بانکه‌که و گیرفانی ههڵهبجهییهکانیشی نۆشکرد بریتی‌بوو له فه‌خامه‌تی سه‌رۆککۆماره نوکته‌چییه‌که‌ی ئیمڕۆی عێراقی عه‌ره‌بی . ئه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌ی ئافره‌ته گیان لێسهندراوهکانیشی ده‌بڕییه‌وه بۆ بازنگ و مستیله‌ی ده‌ستیان بریتی‌بوو له به‌رپرسه‌کانی ئیمڕۆی ده‌زگای زانیاری و پاراستن و هێزی زێره‌ڤانی و دژه تیرۆر . پاداشتی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانیش له دوای نه‌مان ، بریتی بوو له ئاخ هه‌ڵکێشان بۆدووبارهبوونهوهی دوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکه و ناوزڕاندنیان به گوته‌ی "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان یان جاشن یان ئاشن" . ده‌ستکه‌وتی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ش بریتی‌بوو له 5001 کۆمپانیا بۆ به‌رپرسه‌کان . خاوه‌نداریکردن له هه‌ڵه‌بجه‌ش بریتی‌بوو له ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌کان و پاراستنی ته‌واوی به‌عسیه‌کان و به ئه‌ستێره ناساندنی تاوانباران . ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوو له مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا بریتی‌بوو له نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێناسنامه به ناوی کورده‌وه و شیرازه تێکچوونی زه‌حمه‌تکێشانی هه‌ڵه‌بجه ، به‌ڵام سودمه‌نده‌کان له‌م مه‌رگه‌ساته‌دا گه‌لێک زۆربوون به‌م شێوه‌یه :- 1- به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی جیهانی پیسی سه‌رمایه‌داری به‌گشتی و ئه‌ڵمان و هۆڵاند به‌تایبه‌تی . 2- سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی له ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانی به‌ره‌کانی شه‌ڕدا به‌بێ زیان . 3- کرانه‌وه‌ی ده‌ستی عێراقی داگیرکه‌ر و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی ئیسلامی بۆ قه‌ڵاچۆکردن و سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازانی کوردستان . 4- خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سه‌رانی بازرگان و تاوانباری پارته به‌ناو کوردیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و حسک و ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کان . له 23هه‌مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ته‌واوی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان داده‌نه‌وێنم و هه‌زاران تف و نه‌فره‌تیش بۆ ته‌وێڵی ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوه چاوساخهکانی داگیرکه‌ران ده‌نێرم . جه‌لال چوارتایی هۆڵاند [ 2010/3/21 ] [ 8:30 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/20 ] [ 7:28 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/20 ] [ 7:20 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
پاریزه‌ر به‌كر حمه سدیق : فرۆكه‌وانێكى ترمان په‌یداكردوه كه له هه‌ریم بووه و ئاماده‌ى نیشاندا وه‌كو شاهدێكى شاراوه
ئیبراهیم موراد: پاش 22 لهكیمیا بارانكردنى شارى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رِژێمى بهعسهوهوخۆگێل كردن له‌وه‌ى كه‌نازانن كێ بووه كیمیابارانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى كردوه، تاله‌ئه‌نجامدا به‌هه‌وڵى تیمى پارێزه‌رانى داكۆكى كارى دۆسیه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌دادگاى باڵاى تاوانه‌كان یه‌كلاى كرایهوهبهههوڵ وماندوبونێكى زۆرى ئهودهستهیهودۆزینهوهى چهندشایهت حاڵێكى حاشاههڵنهگرلهوبارهیهوه یه‌كێك لهوپارێزهرانه كه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى كاربووه له‌دۆسیه‌ى ههڵهبجهئهویش پارێزه‌ر به‌كر حه‌مه سدیق و كانديدى زماره يه‌ك له ليستى يهككرتوى ئيسلامى له پاريزكاى سليمانى له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا به‌م شێوه‌یه دوا . ئاشكرایهلاى به‌رێزتان كه مه‌سه‌له‌ى دۆسیه‌ى كیمیا بارانكردنى هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له دۆسسیه سه‌ره‌كیه‌كانى گه‌لى كوردومیلهتى كورد له كۆى سێ تاوانى نێوده‌وڵه‌تى گه‌وره كه له ئاستى عێراق ئه‌نجام دراوه ادامه مطلب [ 2010/3/20 ] [ 12:13 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
[ 2010/3/20 ] [ 9:31 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
16-03-2010به‌ردی بناغه‌ی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه داده‌ندرێ و مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالیش زیاد ده‌كرێت روودوانێت-هه‌ڵه‌بجه [ 2010/3/16 ] [ 4:33 بعد از ظهر ] [ سۆران ]
یادی 22هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكرد
[ 2010/3/16 ] [ 11:18 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
كه‌سوكاری كیمیابارانكراوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌دات بڵاوكرایه‌وه له Tuesday, March 16
ادامه مطلب [ 2010/3/16 ] [ 11:11 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/16 ] [ 11:4 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
رێكخراوی داكۆكی له گه‌له هه‌ڕه‌شه لێكراوه‌كان له یادی هه‌ڵه‌بجه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات
خه‌بات نه‌وزاد، ئاوێنه: لقی سویسری رێكخراوی داكۆكی له‌گه‌له هه‌ڕه‌شه‌لێكراوه‌كان (GfbV) به بۆنه‌ی 22همین ساڵیادی كیمیابارانی شاری هه‌له‌بجه‌وه بهیاننامهیهكییان ده‌ركردوه، تێدا هه‌ڵه‌بجه به‌گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م وه‌سف ده‌كات. هیواناسیح ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سویرای كوردۆساید "ناوه‌ندی چاك" به ئاوێنه‌ی گووت "ئه‌و به‌یاننامه‌یه گرنی خۆی هه‌یه چونكه ئه‌و رێكخراوه جیهانیه‌وه له چه‌ندین وڵاتی دنیادا لقی هه‌ی، ئه‌وه له به‌جیهانی كردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌وری هه‌یه". ده‌قی به‌یاننامه‌كه بخوێنه‌ره‌وه: ادامه مطلب [ 2010/3/16 ] [ 10:54 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
یادى 16/3/2010 ى کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبجە جیاوازە لە یادەکانى ساڵانى پێشووى ، ئیمەى هەڵەبجەیى هەرکە لەم رۆژە نزیک دەبوینەوە ، دەست بەجێ دەبو بگەرێنەوە بۆ ساتە تاڵەکانى چەندرۆژى پێش 16 / 3 ورۆژەکانى دواتریشى ، بەش بەحاڵى خۆم پێش و پاش ئەو کارەساتە لەناو ئەو بارودۆخە نادیارەدا بوین ، شەرى ئیران – عیراق ناوچەکە و دانیشتوانەکەى هیلاک کردبوو ، چەندین زیانى جۆراوجۆرى پێی گەیاندبوو ، دانیشتوان بێ چارە بوون و چاوەریى قەدەریان دەکرد ، رژێمى فاشستى عیراق بە بیانوى ئەو شەرە رق و کینەى خۆى بەسەر هەڵەبجە و دەوروبەریدا رژاند ، بێ گوێدانە هیچ بەهایەکى مرۆڤایەتى لە رۆژى 16 / 3 / 1988 دا کەوتە وێزەى شار و شارۆچکە و گوندەکانى دەوروبەرى بە چەکى کۆکژ کارەساتى دروست کرد ، رووى سەرانى بەعس و فاشیەکانى عەرەبى رەش کرد ، شەهید بوونى پێنج هەزار و بریندار بوونى دە هەزارى لێکەوتەوە ، هەرکەس زیانەکانى بە چاوى خۆى نەدیبێ نازانى چۆن و بەچى شێوەیەک بووە ، هەروەها بارودۆخى پاشماوەکانى ، ئایا لە سەرتاسەرى دونیادا هیچ نەتەوە و کۆمەڵەیەک بەم شێوە درندانەیە مامەڵەى لەگەڵدا کراوە ؟ ، کیێ دەتوانى بەرگەى ئەو هەموو نەهامەتیانە بگرێ کە بەسەر هەڵەبجەیەکاندا هاتووە ، دەبێ ئەم تاوانە هەروا دوور لە ویژدانى خێرخوازان و مرۆڤ دۆستان و یاسا نێودەوڵەتیەکان تێپەرێ ؟ ئەمە ئەگەر بەرامبەر هەر نەتەوەیەکى تر بکرایە ، دەبووە سەرهەڵدانى نارازى بونێکى سەرتاسەرى ، ئەوەى روویداوە دژ بە نەتەوەیەکە و مافى نییە ، دۆستى نییە ، دوژمنى زۆرە ، وا کێشەکانیشى وەکو خۆى مافى پێنادرێ ، ئەوە تا راپەرینى ساڵى 1991 بەردەوامى هەبوو ، پاش ئازاد بوونى کوردستان ئەنجا توانیمان باسى بکەین ، پێشتر کەس نەیدەتوانى باسى بکات ، ئێمەى ئاوارە لە ئیران تەنها لە ناو ئۆردوگاکاندا دەمانتوانى یادى کارەساتەکە بکەێنەوە ، جارێکیان هەوڵماندا لە رێگاى رێپێوانەوە لە ئۆردوگاى دزڵى هەتا بارەگاى نوێنەرایەتى نەتەوەیەکگرتوەکان لە ناو شارى مەریوان داواکارى بە هاناهاتنى لێقەوماوانى هەڵەبجە بکەین ، رێگامان پێى نەدرا ، بارەگاکەیان لێى شاردینەوە و پاشانیش پێمانوترا کە جارێکى تر لەم جۆرە کارانە ئەنجام نەدەین .
بە دروست بوونى ناوچەى ئارام توانیمان دەست بە چالاکى یادەوەریەکانى بکەین ، کارەساتەکە وەکو ئینسانى دەناسرا ، هیچ زەمینەیەکى وا نەبوو بتوانرێ لە رێگاى دادگاى نێودەوڵەتیەوە شکایەت لە تاوانبارانى بکرێ ، لە یادەوەریەکانى پێشوودا سۆز و گریە پیشەى ئیمە بووە ، داواکاریمان بۆ تۆڵە سەندنەوەى ئەو تاوانە گەورەیە بووە لە سەرانى رژێمى لەناوچوو . روخانى رژێمى فاشستى بەعس لە ساڵى 2003 دا و گیرانى سەرانى بە سەرۆکى عێراقى تاوانبارەوە و دروست بوونى دادگاى باڵاى تاوانەکانى عیراقى و یەکێ لەو کەیسانە کارەساتى کیمیابارانى هەڵەبجە بوو، لە کاتێکدا ئیمەى هەڵەبجەیى چاوەروانى ئاکامى دادگایى کردنى کەیسەکەى بووین کە باشترین بەڵگە و دیکۆمێنتى زیندوو خرانە روو ، لە ناکاو لە 17 / 1 / 2010 دا بریارى دادگا دەرچوو بە ناساندنى بە تاوانى دژى مرۆڤایەتى ، ئەم بریارە کەمتر بولەوەى گەلى کوردستان بەگشتى و کەسوکارى شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە بەتایبەتى چاوەروانیان دەکرد ، چونکە تاوانى لەم شێوە لە جیهاندا بەبێ کەم و زیاد راستەوخۆ بە جینۆساید دەناسرێ ، سەرکردایەتى لایەنەسیاسیەکانى کوردستانى و سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمان و حکومەت بە تایبەتى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفال و یاساناسان و پارێزەران و پەرلەمانتاران و رۆشنبیران و کەسوکارى شەهیدان و بەتایبەتى کۆمەڵەى قوربانیانى کیمیابارانى هەڵەبجە کەوتنە خۆ بۆ هاوکارى کردنى دەستەى پارێزەرانى داکۆکیکەر لەو کەیسە و دارشتنى تانەلێدانى یاسایى لە بریارەکە ، کۆکردنەوەى واژوى نارازى بوون لەلایەن کەمپینێکى تایبەتى لە هەڵەبجە ، بەم نارازیبونە گشتگیریە توانرا بە دادگاى لێپێچینەوە بسەلمێنرى کە داواکارى گەلى کوردستان لەسەر هەقە و نابێ پێشێل بکرێ ، بۆیە خۆشحاڵانە دادگاى پێداچونەوە لە رۆژى 28 / 2 / 2010 دا بریارى خۆى دا بە ناساندنى کەیسکە بە تاوانى جینۆساید، ئەوە دەر ئەنجامى کۆدەنگى گەلەکەمان بوو ، ئەم دەرئەنجامە شادى وخۆشى لێى دەکەوێتەوە گەر بگاتە دوایین ئاکامى ، بۆ ئەوەش ئەرکى ترمان لە پێشە کە ئەمانەن : 1 – هەروەک چۆن بەرێزانى پەرلەمانتارانى نوێنەرانى گەلى کوردستان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق توانیان بریارى دادگاى بالاى تاوانەکانى عیراق لە سەر کەیسى ئەنفال کە بە جینۆساید ناسرابوو ، بریار لەسەر پەسەند کردنى بدەن ، چاوەروان دەکرێ لە نوێنەرانى تازەى گەلەکەمان لە ناو ئەنجومەنى داهاتووى عیراق یەکەمین کاریان داواکارى پەسەند کردنى بریارى دادگا بێ بە ناساندنى کەیسى هەڵەبجە بە جینۆساید ، بەم جۆرە گەلەکەمان دەبێتە خاوەنى دوو بریارى بە جینۆساید کردن دەرهەقى . 2 – هەرچۆن توانرا بەو شێوازەى سەرەوە لە ناو عیراقدا ئەو دوو کەیسە بەو سزایە بناسرێن ، ئەوا بۆ قایم کردنى و بە نێودەولەتى بوونى پێویستە هەوڵى تەواو بدرێ کە لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى پەسەند بکرێ . 3 – بەرنامەیەکى تۆکمە و یاسایى دابرێژرى لەلایەن پسپۆران و شارەزایانى بوارى وەرگرتنى قەرەبووى زیانلێکەوتوانى هەردوو کەیسەکە ( ئەنفال و کیمیاباران ) بۆ ئەوەى کەسوکار و پاشماوەکان بتوانن لە ئازار ونەهامەتى و کەموکورتیەکانیان رزگاریان بێ . ادامه مطلب [ 2010/3/16 ] [ 9:55 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/16 ] [ 9:26 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/16 ] [ 9:24 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
ادامه مطلب [ 2010/3/16 ] [ 9:23 قبل از ظهر ] [ سۆران ]
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
| [ طراح قالب : پیچک ] [ Weblog Themes By : Pichak.net ] | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||